كچه یاریزانی چیكی پێترا كڤیتۆڤا گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان.
له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كڤیتۆڤای پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له جێسیكا پێگولای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی چل وچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش كڤیتۆڤای ته‌مه‌ن سی ساڵ بۆ سێیه‌م جار له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێته‌كه‌و له یاری كۆتایش، ڕووبه‌ڕووی گاربین موگوروزای ئیسپانی و پۆلێنكراوی شازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش به‌بێ یاریكردن گه‌یشته یاری كۆتایی، دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی پێش كۆتاییدا، ڤیكتۆریا ئازارێنكای بیلاڕوسی به‌هۆی پێكان له‌به‌رامبه‌ری كشایه‌وه، جێگای باسه كڤیتۆڤاو موگوروزا به هاوشێوه‌ی ساڵی دووهه‌زارونۆزده گه‌یشتنه یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ده‌وحه كه ئه‌و كات كڤیتۆڤا سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كه به‌ده‌ستهێناو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.