نووسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زمان‌ناسی كورد، شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیل، دوایین كتێبی خۆی چاپ و بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (نووسین و شیكردنه‌وه‌ی جفره)
له پێشه‌كی كتێبی( نووسین و شیكردنه‌وه‌ی جفره)دا نووسراوه له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوول 1961-1975 نووسه‌ر سه‌رگه‌رمی (جفره‌سازی و بێته‌ل) بووه، له‌ته‌ك ئامێری بێته‌لی باره‌گای بابه گه‌وره سه‌رۆك مه‌لا مسته‌فا بارزانی دا، كه نووسه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ده‌زگایه بووه بۆ سوودی شۆڕشی ئه‌یلوول
نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا به‌وردی باسی مێژووی جفره‌سازی كردووه كه چۆن وڵاتان به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵهێنانی (شكاندنی) جفره بۆ تێگه‌یشتن له مه‌رامه‌كانی به‌رامبه‌ر و لێكتێگه‌یشتنی نێوه‌ڕۆكی تێكستی جفره‌كراو. وێنه و ناوی هه‌ندێك له‌و زانا جیهانیانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له جفره‌سازیدا.
نووسه‌ر به‌وردی باسی ئه‌و رووداوانه ده‌كات كه له شۆڕشی ئه‌یلوولدا روویانداوه و یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی بێته‌ل له شۆڕشی ئه‌لوولدا له ٢٥ی ئه‌یلوولی ١٩٦٢ ئه‌نجامداروه، به‌وردی ژماره‌ی بێته‌ل و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه نووسیوه.
مامۆستا شه‌وكه‌ت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبه‌كه‌ی، هه‌موو لاپه‌ره‌كانی بیره‌وه‌رییه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی له كتێبه‌كه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌موو رووداوه‌كانی ژیانی خۆی و پێشمه‌رگایه‌تی تێدا تۆمار كردووه، هیچ كه‌سێك وه‌كو مامۆستا شه‌وكه‌ت، مه‌گه‌ر مام هه‌ژار به‌و وردییه ناوی گوند به گوند و دۆڵ به دۆڵی كوردستانی نه‌نووسیوه‌ته‌وه.
مامۆستا شه‌وكه‌ت چه‌ند فه‌رهه‌نگێكی گرنگی (ئینگلیزی – كوردی و كوردی – ئینگلیزی) بڵاوكردووه‌ته‌وه و خزمه‌تێكی زۆری به زمانی كوردی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.