Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:26

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 70 دۆلار نزیک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 70 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌و ‌به‌رزترین ئاست له‌ 14 مانگی رابردوو تۆمارده‌كات.

نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 69 دۆلار و 54 سه‌نت و  له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ 66 دۆلار و 26 سه‌نت فرۆشرا.

شایانی باسه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه‌ كه‌به‌رزترین ئاستی له‌ 14 مانگی رابردوو تۆماركرد، دوای رێككه‌وتنی ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی له‌سه‌ر زیادنه‌كردنی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕووی نه‌وت له‌ مانگی نیسانی داهاتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.