Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:17

وەزارەتى بەرگریى تورکیا راگەیەندراوێکی له‌باره‌ی رووداوى تێکشکانى هێلیکۆپتەرەکەى تاتوان بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی تورکیا له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان لە رووداوی تێکشکانی ھێلیکۆپتەرە سەربازییەکەی دوێنێی بەدلیس، ئەوە دەردەخەن كە ئاسەواری ھیچ تەقینەوە یان سووتانێک لە ناوچەی پارچەکان نەبینراوە.

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەدوای رووداوی تێکشکانی ھێلیکۆپتەرەکە، لە شوێنی پارچەکانی ھێلیکۆپتەرەکە ھیچ نیشانەیەکی تەقینەوە یان سووتان نەبینراوە. ‌لەپێش جوڵەی ھێلیکۆپتەرەکە، زانیاری ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە ھیچ دۆخێکی کەشوھەوای نەرێنی لەسەر چالاکییەکانی ئەو ھێلیکۆپتەرە لە تاتوان نەبووە. لەژێر رۆشنایی زانیارییە سەرەتاییەکاندا ئەوە دەرکەوتووە کە رووداوی تێکشکانە بەھۆی گۆڕانی لەناکاو لە کەشوھەوا و لە ئەنجامی خراپیی کەشوھەواوە بووە.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: تیمی تایبەت بە رووداوی تێکشکان سەربە ھێزە وشکانییەکان، گەیشتنە ناوچەکە. لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە وردە تەکنیکییەی کە تیمی تایبەت بە رووداوی تێکشکان ئەنجامیدەدات، دەرەنجامی کۆتایی دەردەکەوێت.   

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.