Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:18

پاپای ڤاتیکان بەرەو عێراق به‌رێکه‌وت

کوردستان TV
100%

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بە سەردانێكی مێژوویی دەگاتە عێراق و لەم چوارچێوەیدا سه‌ردانی هەرێمی كوردستانیش ده‌كات.

ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 9:35 خولەک بەکاتی هەولێر، پاپا فرانسیز، پاپای ڤاتیکان، لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدا بەرێکەوت و  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

رۆژی یەكشەممەش، بەرەو هەولێر بەڕێدەكەوێت و لە فڕۆكەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لەلایەن بەرپرسانی حكومی و ئایینی پێشوازی لێدەكرێت، هەر ئەو رۆژە دەچێتە موسڵ و نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕ دەكات. دوای ئەوە دەچێتە كەنیسەی "تاهرە"ی گەورە لە قەرەقوش.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.