ئەمڕۆ هەینی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی چاوەڕوانکراوی چەند رۆژە دەگاتە عێراق و وابڕیارە سهردانی شارەکانی بەغدا، نەجەف، زیقار، هەولێر و موسڵ بكات.
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 2021-3-5 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازی لێبكرێت، دواتر بەرەو كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بەڕێبكەوێت و لەگەڵ بهرپرسانی عێراق كۆببێتەوە، پاشان بچێتە كڵێسای "سەیدە نەجات"ی سریانی كاسۆلیك لە بەغدا.
دواتر بەرەوە کەنیسەی سەیدە نەجات دەڕوات لە بەغدا و لەگەڵ مەسیحیەکان نوێژدەکات و کۆدەبێتەوە.
رۆژی یەكشەممەش، بەرەو هەولێر بەڕێدەكەوێت و لە فڕۆكەخانەی نێودهوڵهتی ههولێر لەلایەن بەرپرسانی حكومی و ئایینی پێشوازی لێدەكرێت، هەر ئەو رۆژە دەچێتە موسڵ و نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕ دەكات. دوای ئەوە دەچێتە كەنیسەی "تاهرە"ی گەورە لە قەرەقوش.
شایهنی باسه بۆ یهكهم جاره شەقامەکانی شاری بەغدا خاوێن کراونەتەوە، ئاڵای ڤاتیکان و عێراق بەتەنیشت یەکدییەوە دەبیندرێن و پۆستەری بەخێرهاتنی پاپا و دروشمی برایەتیی نێوان ئایینەکان لەسەر دیواری باڵەخانەکان چەسپکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.