Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:08

کەشناسی هەرێم: بارانی به‌لێزمه‌ ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند:  لە بەیانیەوە باران بارین لە هەندێ ناوچە بەشێوەی بچڕ بچڕ بەردەوامە وە پێشبینیش دەکرێ ئەم شەو مەودای باران بارینەکە زیاتر بێت و زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە بە تایبەت لە درەنگانى شەو و بەرەبەیاندا ڕێژەى باران بارین زیاتر دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: لەهەندێک ناوچە ی باکور و ڕۆژهەڵاتى باکور لێزمە باران دەبێت وە لە هەندێ ناوچەى باشور و گەرمیان ئەگەرى هەورە بروسکەش هەیە, هاوکات خێرایی با زیاد دەبێت لە ناوەڕاستى هەرێم لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین لەهەندێ ناوچە.

بارانى 12 کاتژمێری ڕابردوی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم پیرمام دڵۆپ دڵۆپ بارزان 2.4 ملم سۆران 1.4 ملم سمێلان 0.8 ملم مێرگەسۆر 1.6 ملم سیدەکان 1.6 ملم حاجى ئۆمەران 9 ملم سلێمانى 0.2ملم هەڵشۆ 0.2 ملم دهۆک 3.7 ملم زاخۆ 5.0 ملم شاریا 2.0 ملم کانى ماسى 11.8 ملم ئاکرێ 0.6 ملم بامەرنێ 5.8 ملم کەرکوک دڵۆپ دڵۆپ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.