Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:29

وه‌زیری شه‌هیدان پێشوازی سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سکرتێری لێژنەی باڵای چاکسازی ده‌کات

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٤/٣/٢٠٢١،  "عبداللە حاجی محمود" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە "د. عەبدولحەکیم خەسرەو"، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سکرتێری لێژنەی باڵای چاکسازی.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی  بریکاری وەزارەت، بەرێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی وەزارەت باس لە ئیش و کاری لێژنەکانی چاکسازی کرا لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠٢٠) بۆ زیاتر چەسپاندنی دادپەروەری تاوتوێ کرا، هەروەها تیشک خرایە سەر پڕۆسەکانی پێداچوونەوە و پاکتاوکردنی دۆسیەکانی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.

دەرکردنی چەندین رێنمایی و رێکار لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە بۆ کارئاسانی و روونکردنەوە و جێبەجێکردنی وردی یاساکە بە گرنگییەوە باسی لێوە کرا و ماندووبوونی لێژنەکان لەو بارەیەوە بەرز نرخێندرا.

دواتر بۆ ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی ئیش و کاری لێژنەکان، سەردانی هەردوو لێژنەی سکاڵا و لێژنەی وردبینی لە دۆسیەی زیندانییانی سیاسییان کرد و هەردوولا جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی دادپەروەرانەی یاساکە کردەوە بۆ زیاتر بەدیهێنانی دادپەروەری، لە کۆتاییدا هەموو پشتگیری و پشتیوانییەکیشیان بۆ لێژنەکانی چاکسازی دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.