Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:32

په‌یامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی کوردستان

کوردستان TV
100%

د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له ١٩٩١/٣/٥ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كوردستانیان ده‌كه‌م و سه‌ری ڕێز بۆ شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نه‌وێنم.

٥ی ئازار یەکێکە لەو رۆژە تاقانانەی مێژووی کوردستان، کە ئیدی کۆتایی بە خەونی سڕینەوەی گەلی کوردستان هێناو و بووە سەرەتایی گەیشتن بە خەونە مەزنەکان و نزیکبوونەوە لە بەدیهێنانیان و کۆتایی بە دەسەڵاتی زاڵمانەی بەعسی شۆفێنی هێنا.

ڕاپه‌ڕین ده‌سپێكی قۆناغێكی كاریگه‌ره‌ له‌مێژوو‌ماندا كه‌تێیدا قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان و بنیاتنانی جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تداری له‌دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنى ماف و ئازادییه‌كان بنیاتنران و گەشەیان پێدرا، و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی و دۆست و دوژمنان، سه‌لمێندرا گه‌لی كوردستان خاوه‌نی مێژوو و شوناس و كلتووری تایبه‌تیی خۆیه‌تی و خواستى به‌هێزى هه‌یه‌ بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن و خۆژیانکردن، ئەگەر دەرفەتی هاوشێوەی میللەتانی پێبدرێت، دەبێتە فاکتەری ئارامی و ئاسایش لە هەموو ناوچەکە.

لەیادی راپەڕین، کە یەکڕیزیی و یەکگرتووی هێزە خەباتکارە کورستانییەکان لە چوارچێوەی بەرەی کوردستانی بووە هەوێنی سەرکەوتنی، جێی خۆیەتی جەخت لە یەکڕێزی وتەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بکەینەوە، بۆ پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە دەستووری و یاساییە وەدیهاتووەکان، مێژووش سەلماندویەتی بەیەکڕێزی وتەبایی دەتوانین دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستانیان مسۆگەر بکەین و تاقە رێگەی چەسپاندنی زیاتری مافەکانمانە.

جارێکیتر به‌رزو پیرۆزبێت ساڵیادی ڕاپه‌ڕینە مەزنەکەمان، نه‌مری بۆ شه‌هیدان، یادو بیره‌وه‌رییه‌كانی ڕۆژگاری ڕاپه‌ڕین و ئازادی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش هه‌ر به‌زیندوویی ‌دەمێنێته‌وه‌.

د. هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢١/٣/٤

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.