Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:20

وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر: ئەمڕۆ کوتان بە پێکوتەی کۆرۆنا دەست پێدەکات

کوردستان TV
100%

د. بژار مووسا وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ پێدانى پێکوتەی کۆرۆنا سەرجەم ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-3-2021  لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەست بە پێدانى ڤاکسینەکە بکرێت.
گوتیشی، سەرەتا  ڤاکسینەکە لەو توێژانە دەدرێت کە بەپێى کارەکانیان ئەولەویەتیان پێ دراوە.
ده‌شڵێت: ئەو کەسانەى بەپێى تایبەتمەندیى کارەکانیان سەرەتا پێکوتەکەیان لێ دەدرێت، بریتین لە پزیشک و کارمەندانى وەزارەتی تەندروستى، هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان.
وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دواى گەیشتنى وەجبەیەک پێکوتەی کۆرۆنا لە وڵاتى چینەوە بۆ هەرێمى کوردستان، ئێمە ئامادەکاریى تەواومان کردبوو بۆ پێدانى ڤاکسینەکە، بۆ ئەم مەبەستەش سێ سەنتەر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئامادە کراون، لە شاری هەولێر نەخۆشخانەى رزگارى و دوو سەنتەریش لە کۆیە و سۆران بۆ پێدانی پێکوتەکە تەرخان کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.