Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:06

که‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین دەستپێده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی دەكات سبەینێ لە بەرەبەیانەوە بارانبارین لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم و سنوری هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر دەستپێبكات.

پێشبینى دەکرێ سبەى ڕۆژى پێنج شەممە لە بەرەبەیانەوە باران بارین لە ناوچەکانى   
ڕۆژئاوای هەرێم و سنورى پارێزگای دهۆک و هەولێر بە شێوەی بچڕ بچڕ نمە باران و بارانى مام ناوەند دەست پێ بکاته‌وە لە دوای نیوەڕۆ وە مەودای باران بارینەکە زیاتر دەبێت بە شێوەى بچڕ بچڕ زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە بە تایبەت شەوى پێنج شەممە لەسەر هەینى ڕێژەی باران بارینەکە زیاتر دەبێت وە لە هەندێ ناوچەى باشور و دەور و بەرى پاڕزگای سلێمانى هەورە تریشقەشى لە گەڵ دەبێت هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت (20-30)کم/س و بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت.

هەروەها پێشبینى دەکرێ ئەم شەپۆلە تا نیوەڕۆی ڕۆژى هەینى بەردەوام بێت.

ئەمەى خوارەوەش ڕێژەى بارانى 12 کاتژمێری ڕابردوى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم
پیرمام 0.2 مل
مێرگەسۆر 1.0 ملم
بارزان 0.8 ملم
سلێمانى 1.2 ملم
پێنجوێن 2.0 ملم
هەڵشۆ 3.0 ملم
ماوەت 1.4ملم
قەڵادزێ 1.6 ملم
دهۆک 3.9 ملم
زاخۆ 0.1 ملم
شاریا 0.6 ملم
ئاکرێ 0.4 ملم
کرکوک دڵۆپ دڵۆپ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.