Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:26

کۆشکی سپی: هاوشێوەی هێرشەکانی هەفتەی رابردوو بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەڵاممان دەبێت

کوردستان TV
100%

کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەعێراق بڵاوکردەوە رایگه‌یاند: ئەگەر پێویست بکات هاوشێوەی هێرشەکانی هەفتەی رابردوو بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەڵاممان دەبێت.

جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: تائێستا لێکۆڵینەوە لەهێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەعێراق بەردەوامە و لەوبارەیەوە زانیاری پێویست دراوەتە سەرۆک بایدن، جەختیش دەکاتەوە دوای لێکۆڵینەوەکان ئەگەر دەرکەوت ئەو هێرشانە پێویستیان بە وەڵام هەیە، هەنگاوی پێویست دەنێن.

گوتەبێژی کۆشکی سپی باسی لەوەش کردووە، هەڵسەنگاندن بۆ زەرەر و زیانەکانی ‌هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد بەردەوامە.

شایه‌نی باسه‌ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3-3-2021، چەند مووشەكێك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كران.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.