Erbil 28°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:27

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: خواردنی گۆشت مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەو هەوکردنی سییەکان زیاد دەکات

دەبێتە هۆی تووشبوون بە 25 جۆرە نەخۆشی
کوردستان TV
100%

لەلێكۆڵینەوەیەكی نوێ دا كەلەرۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە پسپۆران رایانگەیاندووە، خواردنی گۆشت مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرەو هەوكردنی سییەكان زیاد دەكات،هەر لەم لێكۆڵنەوەدا هاتووە خواردنی گۆشتی سوور، بەرادەیەكی زۆر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەی لێدەكەوێتەوە.

ئەمانە ئەنجامی بەرایی لێكۆڵنەوەكەن ، كەدەردەكەوێت ،خواردنی گۆشت جگە لە شێرپەنجە دەبێتە هۆی تووشبوون بە 25 جۆرە نەخۆشی .پسۆران لە لێكۆڵینەوەكاەیاندا بۆیان دەركەوتووە ، ئەوانەی لە نەخۆشخانەكانی بەریتانیا خەوێنراون زۆربەیان بە هۆی خواردنی گۆشتی سوور یان گۆشتی مریشك ،كە سێجار لە هەفتەیەكدا خواردووە ،چ بەشێوەی جیا یان بە یەكەوەیان لەگەڵ خواردندا خواردووەو تووشی نۆ جۆر لە نەخۆشییەكانی جیاجیا بوون . تەندروستی جیهانیش رایگەیاندووە " بەپێی ئەو تاقیكردنەوەو پشكنینانەی كە لەسەر 475 هەزار كەسی بەریتانی لە تەمەنی جۆراجۆر ئەنجام داوە ، پشكنینی وورد لەسەر ژەمەكانی خواردنیان كراوە دەركەوتوو خواردنی گۆشتی سوور بەشێوەیەكی رێك بۆنموونە خواردادنی سێجار لە هەفتەیەك دا ، زیانی نەرێنی لەسەر كەسان هەبووە ، هەر لە پشكنینەكەدا دەركەوتووە ئەوانەی رێژەی كەمیان لە گۆشت خواردووە كەمتر تووشی نەخۆشی شەكرە و هەوكردنی گەدە بوون".

لێكۆڵەوەران دەڵێن : رۆژانە خواردنی 70 گرام لە گۆشت رێژەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زۆرە لە هەمان كاتدا لە 15%ی تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن و لە 30% تووشی نەخۆش دڵ دەبن ، چونكە گۆشت ماددەیەكی زۆر چەوری لە تێدایە. لە كۆتاییدا دەبێ ئاگاداری ئەوەش بین نەخورادنی گۆشت بەشێوەیەكی زۆر كەم، زیانی بۆ جەستەی مرۆڤ دەبێت وەكو تووش بوون بە كەم خوێن.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.