Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:48

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عێراق ژماره‌یه‌ک حه‌شارگه‌ی داعشیان له‌ سه‌ڵاحه‌ددین و که‌رکووک بۆردومانکرد

ئۆپه‌راسیۆنێك له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستی پێكراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ھێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌یه‌كی نێوان پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووك، كوژران.

ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق پشت به‌ستن به‌ راگه‌یه‌نراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی (F-16) له‌ میانی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك ھێرشدا، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی داعشیان له‌ ناوچه‌یه‌كی نێوان باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك بۆردومانكردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌ ئاكامی بۆردومانه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌یش خاپووركراون.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر, فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربییه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئۆپه‌راسیۆنێك به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان، مسته‌فا كازمی و به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستی پێكراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.