Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:13

کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی بارزگانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایەنە پەیوەندارەکانی عێراق دەستی پێکرد

کوردستان TV
100%


 
دوای ئه‌وه‌ی شاندی باڵای وه‌زاره‌تى بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ئێواره‌ی دوێنی سێشه‌ممه‌ گه‌یشتنه‌ شاری به‌غدا به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وه‌زاره‌تى بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ تاوتووێ كردنی چه‌ندین پرسی نێوان هه‌ردوولا ، كه‌مێك پیش ئێستا،  شاندی بالای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یەكەم كۆبوونەوەیان له بەغدا لەگەل  وەزیرى پیشەسازى عیراقى فیدرالى و تەواوى راویژكاران و بەرێوبەرە گشتیەكانى پیشەسازى عیراقى كۆبوونەوه و تاوتوێى پەیوەندیەكانى هەردوو لایەن كرا .
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌دا  یاداشتیكى هەماهەنگى و كارى هاوبەش له نێوان هەردوو وەزارەت واژوو كراوه‌.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەو یاداشته نەخشه رێگا و كارى هاوبەش و هەماهەنگى و بەهێزكردنى پەیوەندیەكانى تەواوى چالاكى پیشەسازى و كارگەكان و مۆلەتەكانى دەرچوو له وەزارەت له خۆ دەگرێت.
شایانى باسه له دووەم كۆبوونەوەى شاندى وەزارەت لەگەل وەزارەتی بازرگانى فیدراڵی ده‌بیت .

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.