رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 3 ى 3 ى 2021 ، تیمه‌كانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، لە گەڕەكی (منارە) دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (كیا – بارهەڵگر)دا گرت، كە بڕێكی زۆر دەرمانی بێ مۆڵەت و بە شێوەیەكی نایاسایی و ناتەندروست باركردبوو.
راشیگه‌یاند: شوفێرانی هەردوو بارهەڵگرەكە بە ناوەكانی (ب.ع.ع) و (ش.ح.س) لەگەڵ هەردوو ئۆتۆمبێلەكە رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانى ناوەڕاست كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.