بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی دارستان و ژینگهی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: دوای ئەوەی هاووڵاتیەك لە سنوری بەرزنجە باڵندەیەکی کێوی ( کەو )ی ڕاوکردبوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردبۆوە ، بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون، لە ئەنجامدا توانیان هاووڵاتیەکە دەستگیر بکەن و باڵندەکەش ئازاد بکەن .
راشیدهگهیهنن: لە سنوری ناحیەی بەرزنجەش بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە توانیان هاووڵاتیەك دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی ، هاوکات دەستگیرا بەسەر زیاتر لە ( 100 ) لق داری بڕاوەو ( 1 ) تەور ، ( 1 ) تەورداس .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.