گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش رایدهگهێنێت،له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د ، بێ ده‌نگ نابین و گورزی گه‌وره له ئه‌نجامده‌رانی ده‌ده‌ینه‌وه.
كۆلۆنێڵ واین ماڕۆتۆ ،گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی گوتی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10 مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانمان له عه‌ین ئه‌سه‌د كران.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ كوردستان تی ڤی پشت ڕاست كرده‌وه‌و گوتی: به‌ڵێ ده مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانمان له‌عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.
هاوكات گوتیشی: بێ شك ئه‌و كاره تیرۆریستییه چاوه‌ڕوان كراوبوو، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانمان كراوه، به‌ڵام بێگومان له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ئێمه بێ ده‌نگ نابین و گورزی گه‌وره له ئه‌نجامده‌رانی ده‌ده‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌مڕۆ وورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه مووشه‌كیانه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ڕای گشتی ده‌خه‌ینه ڕوو.
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.