Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:46

سامان به‌رزنجی: له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو قۆناغێکی دیکه‌ی ڤاکسینی کۆرۆنا ده‌گاته‌ هه‌رێمی کوردستان

سامان به‌رزنجی
کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو 50 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆفارم لە چینەوە گەیشتە عێراق و لەو بڕەش پێنج هەزاری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.

لەو بارەیەوە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كونسڵی گشتی كۆماری چین رایگەیاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌بازگه‌ی شێراوه‌ یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا كه‌ ژماره‌كه‌ی پێنج هه‌زار دانه‌یه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو قۆناغێكی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

گوتیشی، بەمزووانە میکانیزمی دابەشکردنی ڤاکسین بە فەرمی رادەگەیه‌نین، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ سەرەتا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ڤاكسینه‌كه‌ وه‌رده‌گرن و دواتر ئەوانەی به‌ساڵاچوون و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە ئه‌م ڤاكسینه‌ وه‌رده‌گرن. 

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كونسلی چین رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای كه‌می ڤاكسین له‌ هه‌موو جیهان به‌ڵام بۆ نیشاندانی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسین ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.