Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:19

ئامادەکارییەکانى سەردانى پاپا بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەخرێتەڕوو

کوردستان TV
100%


پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە نزار ئەلخەیروڵڵا بریکارى پێشکەوتووى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، سەرۆکى لیژنەى باڵاى ئامادەکاری بۆ سەردانى قەداسەتى پاپا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بەڕێزیان پوختەیەکى دەربارەى ئامادەکارییەکان و بەرنامەى سەردانەکەى پێشکەش بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و خۆشحاڵیى خۆى بە هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان لایەنە پەیوەندارەکانى حکوومەتى فیدراڵى عێراق و هەرێمى کوردستان دەربڕى و دووپاتى کردەوە کە هەموو ڕێکار و ڕێوشوێنەکان وەک چۆن لەگەڵ لایەنى ڤاتیکان پلانیان بۆ دانراوە، لە عێراق و هەرێمى کوردستان ئامادە کراون و هەردوولا لە هەماهەنگی و پەیوەندیى بەردەوامدان.

لاى خۆیەوە نێچیرڤان بارزانى، سەردانى قەداسەتى پاپاى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بە مێژوویى لە قەڵەم دا کە دەنگدانەوەیەکى جیهانى دەبێت، هەروەها ستایش و دەستخۆشى پێشکەش بە بەڕێزیان و هاوکارى و هەماهەنگیى هەردوو تیمى ئامادەکارى سەردانەکە لە هەولێر و بەغدا کرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بە پەیام و بایەخ و گرنگیى سەردانى قەداسەتى پاپای بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان کرد کە دەرگایەکى فراونترى جیهانى بەسەر عێراق و هەرێمى کوردستاندا دەکاتەوە و مایەى خۆشحاڵیى هەموو پێکهاتەکانە، دەرفەتێکیشە بۆ قووڵکردنەوەى کولتوورى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردنى نێوان هەموو پێکهاتەکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.