Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:08

کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و شاندێکی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


مێجه‌ر لۆكاس، به‌رپرسی پڕۆژه‌ی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ بۆ خوله‌كانی ده‌ره‌وه‌ و جێگری تیمی هەمەئاهەنگی ئەمنی ئه‌مریكا له ‌هه‌رێم كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كه‌ی هات و له ‌هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ووڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆش 2ی 3ی 2021 له‌میانی سه‌ردانی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، كۆلۆنێل جولیات، بەرپرسی تیمی هەمەئاهەنگی ئەمنی هاوبەش له‌هه‌رێم كۆلۆنێل سیسی راوێژكاری سه‌ربازی، په‌یامی كۆتایی ئه‌ركی مێجه‌ر لۆكاس- یان گه‌یانده‌، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی مێجه‌ر لۆكاسی كرد ،كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌خۆبردووانه‌ و دڵسۆزانه‌ له‌خه‌می به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌رێگه‌ی ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شداریپێكردنیان له‌خوله‌ سه‌ربازییه‌كاندا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، هیواشی خواست له‌ ئه‌ركی داهاتوی سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی و دۆسته‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.