Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:43

نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 63 دۆلار و54 سه‌نت

کوردستان TV
100%

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ 65 دۆلار و 93 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 63 دۆلار و 69 سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش، نرخه‌كان دابه‌زینیان به‌خۆوه‌بینی و به‌رمیلێك خاوی برێنت به‌ 63 دۆلار و 54 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 60 دۆلار و 61 سه‌نت فرۆشرا.

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (OPEC)ه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ چواری ئاداردا ئه‌نجامبدرێت و تیایدا سنوورداركردنه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ مانگی نیسان دیاری بكرێن، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن، 500 هه‌زار به‌رمیل زیاد بكات.

به‌هه‌مان شێوه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سعوودیه‌ واز له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل بهێنێت و ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی نرخه‌كانه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، هێواشبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌ جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه‌، رێگری له‌ دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.