Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:42

وه‌زیری ته‌ندروستی : ناوچه‌ کوردییه‌کان بێ مه‌ترسیترین ناوچه‌ن له‌ تورکیا

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ده‌ڵێت، له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كاندا كۆڕۆنا نه‌ماوه‌
کوردستان TV
100%

فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند كه‌ هێشتا مه‌ترسی كۆڕۆنا له‌ توركیا زۆره‌ و رۆژانه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی كۆڕۆنا ده‌بن زیاتر ده‌بێت.

فه‌خره‌دین كۆجا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ نه‌خشه‌یه‌كیان له‌ باره‌ی مه‌ترسی كۆڕۆنا له‌ سه‌رانسه‌ری توركیا ئاماده‌ كردووه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناوچه‌ كوردییه‌كان بێ مه‌ترسیترین ناوچه‌ن له‌ توركیا له‌ رووی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆناوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و ناوچانه‌دا به‌ هۆی پابه‌ندی خه‌ڵك به‌ رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ توانراوه‌ كۆڕۆنا ریشه‌كێش بكرێت.

ناوبراو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: ئیسته‌نبۆڵ له‌ رووی مه‌ترسیداربوونه‌وه‌ له‌ رێزی یه‌كه‌مدایه‌، ئیزمیریش له‌ رێزی دووه‌م و ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختیش له‌ رێزی سێیه‌می مه‌ترسیدارترین شاره‌كاندایه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا، تا ئێستا له‌و وڵاته‌ به‌ گشتی 2 ملیۆن و 711 هه‌زار و 479 كه‌س تووشی كۆڕۆنا بوونه‌ و 28 هه‌زار و 638 كه‌سیش به‌ هۆی كۆڕۆنایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دابوو و بڕیاری له‌سه‌ر سست كردنی رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا و ئاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوی دۆخه‌كه‌ی دابوو.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.