Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:39

ئه‌مڕۆ شاندێکی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا

کوردستان TV
100%


بڕیارە ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2 ى 3 ى 2021 ،  شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تى بازرگانی و پیشه‌شازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی بەغداد بکات.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانى بە كوردستان تیڤی راگه‌یاند:  كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شاندی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌گاته‌ به‌غدا و  كاتژمێر 10 ی به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 3 ى 3 ى 2021 ، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی شاندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی فیدڕاڵی عێراق ده‌بێت و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.
گوتیشی: له‌و سه‌ردانه‌دا تاووتوێی ھەموو بابەتەکانى پەیوەست بە هەردوو وه‌زاره‌ت ده‌كرێت  بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان و هەماهەنگى زیاتر، لە بوارەکانى   شایستە داراییەکان و  كاری كۆمپانیا و كارگه‌ و مۆڵه‌ته‌ فه‌رمییه‌كان.

هه‌روه‌ها بریاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا، تاوتووێی  دۆزینەوە و  چارەسەری کێشەکانی بەردەم بازرگانان و خاوەن کارگەکان لە هەرێمی کوردستان ده‌كرێت.
 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.