Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:25

جوتیار عادل: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن رێکاری‌ توندتر ده‌گرینه‌ به‌ر

کوردستان TV
100%

د. جوتیار عادل رایگه‌یاند: رێژەی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زیاتر بووە، بۆیە بڕیاریانداوە رێکارەکان تووند بکەنەوە.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا سەبارەت بە رێککاری تازەی بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لە کۆرۆنا کۆبووەوە، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتەبێژی حکومەت گوتی: لە كاتژمێر 12:00ـی شەو تاوەکو 6:00ی بەیانی شوێنە گشتییەکان دادەخرێن.

د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره‌كان توندتر بكرێن و ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زیاتر بێت بژارده‌ی راگرتنی خوێندن دێته‌ ئاراوه‌.

گوته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتیشی: ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن رێكای‌ توندتر ده‌گرینه‌ به‌ر، چونكه‌ گیانی هاووڵاتیانمان لا گرنگتره‌.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە هاتووچۆ لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق رادەگیرێت.

د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داوای لە فەرمانگە حكوومیه‌كان و هاووڵاتیان كرد كه‌ پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە دەبێت ئیداره‌كان و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان سه‌رجه‌م رێكاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

د. جوتیار عادل گوتیشی: رێکارەکان تاوەکو 10-3-2021 به‌م شێوه‌یه‌ دەبێت و دوای ئەو بەروارە دووبارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ دەردەکات.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا قەدەغەی هاتووچۆ راناگەیێنن، پێویسته‌ هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و گیانی ئازیزانیشیان بپارێزن.

گوتیشی: له‌ یه‌ك دوو كاتژمێری داهاتوو به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بڵاوده‌بێته‌وه‌ بۆ خۆپارێزی رێكاره‌كان.

هه‌ر له‌ میانی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و ئاراسته‌ی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ، جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كان و دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن و هه‌ر كاتێكیش پێویست بوو، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات .

له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ش، گوته‌بێژی حكوومه‌ت رایگه‌یاند له‌ كاری له‌پێشینه‌ی ئێمه‌یه‌ هه‌موو سی رۆژ جارێك موچه‌ دابه‌ش بكرێت .

هاوكات له‌باره‌ی سه‌ردانی پاپای ڤاتیكانیش رایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه‌ تا ئێستا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌.
 
پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى 3ى 2021 ، لیژنەى باڵاى رووبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.