Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:13

هاتووچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌ک بۆ شۆفێران بڵاو ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌1 ى 3 ى 2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر،  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ئاگادارییه‌كى هاتوچۆى هه‌ولێرى بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت دانیشتوانى پیرزین، به‌هۆى كرانه‌وه‌ى شه‌قامى 150 مه‌ترى، كه‌ بۆ پێچكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌ به‌رزه‌پردى بۆ كراوه‌، بۆیه‌ له‌مڕۆوه‌ به‌ فه‌رمى شوێن پێشى پێشوو، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامى هه‌ولێر - پیرمام به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ى شێر، داخرا.
ده‌شڵێت: شۆفێران ده‌توانن بۆ پێكردنه‌وه‌ بۆ ناو پیرزین و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو شار، به‌رزه‌پرده‌كان به‌كار بهێنن، كه‌ به‌ هێماى هاتوچۆ ئاراسته‌كانیان بۆ دیارى كراوه‌.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.