Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:28

شارەوانی هەولێر سیستەمێکی 24 کاتژمێری بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر سیستەمێکی نوێی بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک ڕاگەیاند كە رۆژانە لە رێی شەش ئۆتۆمبێلەوە، زبڵ و خاشاكی بۆنەكان لە شەش زۆن لە شاری هەولێر كۆدەكەنەوە.
سیستەمە نوێکەی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بەدەر لە کۆکردنەوەی ڕۆژانەی زبڵ و خاشاکی گەڕەک و کۆڵانەکان، لە ڕێی شەش ئۆتۆمبێڵی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکەوە، لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی هەولێر دەکەوێتە کار كە ئۆتۆمبێلەکان 24 کاتژمێر کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەی ئەو زبڵ و خاشاکانەی کە هاووڵاتییان لە ڕێی ئەنجامدانی بۆنەیەک یان هەر جۆرە کارێکەوە کۆی دەکەنەوە، هاوڵاتیان لەڕێگەی ئەم ژمارانەوە، لە سنووری خۆیان دەتوانن پەیوەندی بکەن و بە خۆڕایی زبڵ و خاشاکەکان کۆ دەکرێنەوە.
سنووری شارەوانیی یەک ( 07504545878 -07511624550). 
سنووری شارەوانیی دوو (07514491482- 07511624550).
سنووری شارەوانیی سێ (07514487060-07511624550).
سنووری شارەوانیی چوار (07504523979 -07511624550).
سنوری شارەوانیی پێنج (07507332575 - 07511624550) 
سنووری شارەوانیی شەش (07504510710- 07511624550).


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.