Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:27

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 65 دۆلار و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 65 دۆلار و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 66 دۆلار و 90 سه‌نت و به‌ 64 دۆلار و 42 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.
كاتژمێر 9:33 ى به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ش 1 ى 3 ى 2021 ،  به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 1،54 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 66 دۆلار و 41سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ 62 دۆلار و45 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 65 دۆلار و 54 سه‌نت بۆ 65 دۆلار و 85 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 65 دۆلار و 23 سه‌نت بۆ 64 دۆلار و 92 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.