پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: كهتیمهكان له به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور - بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
پاش تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1 ى 3 ى 2021 ، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای وارماوه - عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاریدادوهر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه‌وه له‌ناو قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.
راشیدهگهیهنن:له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی (8700 دۆلار) و (570 هه‌زار دینار)دا كه تۆمه‌تبار له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی خۆی له‌سێ كه‌سی دزیوه.
پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (خ، ح، ع) به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.