Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 10:28

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان: دەسەڵات بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان دراوە بەپێی پێویست مامۆستای وانەبێژ وەربگرن

کوردستان TV
100%


وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، فۆڕمێكی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە ھەر بەڕێوەبەرایەتییەك پێویستیان بە وانەبێژ ھەبێت، دەتوانن بەپێی پێویست وەریان بگرن، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش  رایده‌گه‌ێنێت: بەپێی چەند مەرجێك وانەبێژان وەردەگرن و ئەمجارەش دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەكان دراوە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، فۆڕمێكی ئامادە كردووە بۆ وەرگرتنی مامۆستای وانەبێژ لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان و، ئەمجارە وەزیری پەروەردە دەسەڵاتی داوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەكان، كە خۆیان دەتوانن مامۆستای وانەبێژ وەربگرن، كە پێشتر ئەوە لە دەسەڵاتی وەزارەت بوو.

ده‌شڵێت: وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێویستی بە چەند مەرجێك ھەیە، ئەوانیش بریتین لەوەی قوتابخانە كەمیی میلاكی ھەبێت و پێویستی بە مامۆستا ھەبێت، یان لە خشتەی دانانی وانەكان كەموكوڕی ھەبێت، ئەوكات بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان دەتواندرێت مامۆستای وانەبێژ وەربگرن و شوێنەكان پڕ بكەنەوە، بۆ ئەوەی گرفت دروست نەبێت، بۆیە  ھەر قوتابخانەیەك بەپێی پێویست مامۆستای وانەبێژی بۆ دابین دەكرێت.

 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: وەرگرتنی مامۆستای وانەبێژی تەنھا بۆ وانەوتنەوەیە وەكو وانەبێژ و، جارێ ناكرێن بە گرێبەست یان ھەمیشەیی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.