بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئامارى توندوتیژییەکانی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی مانگى یەکى 2021ى بڵاوکردەوە .
بهرێوهبهرایهتیهكه رایدهگهێنێت: لەو مانگەدا ئافرەتێک کوژراوە کە ئەویش لە پارێزگاى دهۆک بووە، هاوکات حەوت ئافرەتى دیکە خۆیان کوشتوە کە شەشیان لە پارێزگاى دهۆکن و یەکێکى دیکەشیان لە پارێزگاى سلێمانییە.
لە ئامارەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هەشت حاڵەتى سوتان و چوار حاڵەتى خۆسوتاندن هەبووە کە لەوەدا بە پێنج حاڵەت هەولێر پلەى یەکەمى گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان راشیدهگهێنێت: هەر لە مانگى یەکدا 996 سکاڵا تۆمارکراوە کە 335 سکاڵا لە هەولێر تۆمارکراون و (299) سکاڵا لە دهۆک و 200 سکاڵا لە سلێمانى، سکاڵاکانى دیکەش لە گەرمیان و سۆران و راپەڕین و هەڵەبجە تۆمارکراون.
لەبارەى حاڵەتى توندوتیژى سێکسیشەوە بهرێوهبهرایهتیهكه رایدهگهێنێت: پێنج حاڵەت تۆمارکراوە کە چوار حاڵەتیان لە دهۆک بووە و حاڵەتەکەى دیکەش لە هەولێر بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.