Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:19

لیژنەی ناوخۆو ئاسایش چه‌ند پرسێک تاووتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


بەمەبه‌ستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌،  كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنه‌ خۆجێییەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.

له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراو و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستییان درایه‌وه،‌ ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست و بۆ چارەسەرکردن و به‌دواداچوونی بەشێک لەو نوسراوانەش لیژنە بڕیاری پێکھێنانی چەند لیژنەیه‌کی لاوەکیی دا.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر بارودۆخی ئێستای ھاووڵاتییان و ھێزەکانی ناوخۆو ئاسایش، سەبارەت بەجێبەجێکردنی ئەرک و پاسەوانیی خۆیان بەرامبەر بەکارەکانیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.