کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1 ى 3 ى 2021، پەرلەمانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه و یەکێک لە بەرنامەکانی کاری کۆبوونەوەکە، سوێندخواردنی هەڵکەوت ئەنوەرە وەک ئەندامی نوێی پەرلەمان لە فراکسیۆنی پارتی لە شوێنی ئومێد خۆشناو دەبێتە ئەندامی پەرلەمان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان ده‌قی كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی بڵاو كرده‌وه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه:
1- یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لەگیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
2- كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
3-وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان -عێراق.
4- وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
5- سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (هەڵكەوت ئەنوەر خەلیفە)، له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بەڕێز (ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.