ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر به هاوكاری لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی، هه‌ڵمه‌تێكی یه‌ك هه‌فته‌یی هۆشیاری ته‌ندروستیی راگه‌یاند بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی دووباره به‌چڕی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت كۆرۆنای گۆڕاو.
هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت له ناوه‌ندی هه‌ولێر، كۆیه و شه‌قڵاوه و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر رێنمایی ته‌ندروستیی به‌شێوه‌ی بروشه‌ر و پۆسته‌ر بڵاوده‌كرێته‌وه و ماسك به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شده‌كرێت و هه‌موو شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان به‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه و رێنماییان پێده‌درێت كه خۆیان بپارێزن.
قایمقامی هه‌ولێر، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه راگه‌یاند "به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆمان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی، ئێمه ئێستا له قۆناغێكی هه‌ستیارداین پێویسته هه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگادا خۆی و ده‌ورووبه‌ری بپارێزێت، راسته كردوومانه به مه‌رج كه ده‌بێت خه‌ڵك هه‌مووی ماسك ببه‌ستێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنهوهش هه‌یه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌كمانه‌وه، چ هاووڵاتی خۆی چ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن چ ئێمه وه‌ك لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت، واته سه‌رباری بڕیاره‌كان كه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دانراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریش ده‌كه‌ین و خه‌ڵك هۆشیار ده‌كه‌ینه‌وه".
ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری زۆره‌ملێی به‌ستنی ماسك، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید رایگه‌یاند "له به‌یانی ژماره 52ی ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، هه‌ركه‌سێك ماسك نه‌به‌ستێت پێویسته به 20 هه‌زار دینار سزا بدرێت و ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كرێت"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.