Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:24

زێڕ و دۆلار رووی له‌دابه‌زین کرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 2ى 2021 ، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار عێراقی رووی له‌دابه‌زین كرد ،   نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 144 هه‌زار و 600 دیناری عێراقییه‌ .
ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌راورد به‌ڕۆژانی پێشتر ڕووی له‌دابه‌زین كردووه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ش زێڕ له‌ماوه‌ی 2 ڕۆژی رابردوو و ئه‌مڕۆشدا ڕووی له‌دابه‌زینه‌ ، له‌ئێستادا  نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا  به‌رامبه‌ر هه‌زار و 725 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.
نرخی به‌های زێڕو دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌: 
100 دۆلار به‌ 144 هه‌زار و600 دیناری عێراقییه‌.
100 پاوەن بە 201 هەزار و 850  دیناری عێراقییه‌.
100 یۆرۆ بە 175 هه‌زار  دیناری عێراقییه‌.
100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به‌ شەش هه‌زار و 250  دیناری عێراقییه‌.
100 لیرەی تورکی بە 20 هەزار و 500  دیناری عێراقییه‌.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 301 ھەزار  دیناری عێراقییه‌.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 355 هه‌زار  دیناری عێراقییه‌.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 408 ھەزار  دیناری عێراقییه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.