لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 28 ى 2ى 2021 ، به‌ئاماده‌بوونی د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ،گه‌وره‌ترین به‌شی چاودێری چڕ ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیدهگهێنێت: لەدرێژەی ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵکشانی نۆێی نەخۆشی کۆڕۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەشێکی گەورەی چاودێری چڕ بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیرە ده‌كرێته‌وه.
کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ژمارە و ڕێژەی تووشبوون لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەکان بەرەو هەڵکشان و تەشەنەکردنی ئەم پەتایەیە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم ترسناکی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی رایدهگهێنێت: هیوادرین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنمایی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن بۆ دوور بوون لە تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆڕۆنا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.