گوتهبێژی هێزی هاوپەیمانان رایگهیاند: لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا چەند جارێک هێرش كراوته سەر هێزکانمان لە عێڕاق و هەروەها لە هەولێریش بە کاتیۆشا، ئێمە بەشێک لەو هێرشبهرانهمان سزادان و گورزی باشمان لێداون.
کۆڵۆنێل واین ماڕۆتۆ گوتهبێژی هێزی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش له لێدوانێكی تایبەتدا بۆ کوردستان تی ڤی رایگهیاند: هێزەکانمان لە ئامادەباشی تهواو دان و هەستیار تر دەبین لە ڕۆژانی ڕابردوو.
ماڕۆتۆ گوتیشی: لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بۆ چەند جارێک هێرش کرایە سەر هێزکانمان لە عێراق و هەروەها لە هەولێریش بە کاتیۆشا بێ گومان ئێمە بەشێک لەو هێرشبەرانەمان دوێنی سزادان و گورزی باشمان لێداون، بەڵام هێشتاش ماوە ئەو تۆڵەیان لێ بکەینەوە.
گوتهبێژی هێزی هاوپەیمانان گوتیشی: به لای ئێمه و هاوپهمانهكانمان هەولێرو هەرێمی کوردستان بۆ هەر ئەگەر و هێرشێک هێڵی سوورە، بۆیە تا دڵۆپێک خوێنمان مابێت پارێزەری دەبین.
هاوکات سەبارەت بە ئامادەباشی هێزەکانیشمان گوتهبێژی هێزی هاوپەیمانان گوتی: لەو چەند ڕۆژە بێشک هێزەکانمان به مافی خۆمان دەزانین بەرەنگاری هەر هێرشێك بینهوه تا ئەو ئاستەی بەرگری له خۆماندا بکەین، بۆ ئەمەش هێزەکانمان به شێوەیەکی کاتی له ناوچەکه زیاتر کردووە بۆ بەرگری له هێزەکانی دیکەماندا، ئەمەش لەدەرەوەی ئەو بازنەیە نییه که پێوەی ناسراوین ئەو گۆڕانکاریانەی له ئاستی ئەو ئاگادارکردنەوەیەدایه که لەو ماوەی دوواییدا ڕوویانداوە.
بەمەبەست و هۆکاری ئەمنیەوە، ئێمه گفتووگۆی تێرووتەسەلی تایبەت بۆ ئەم پرسە و دەربازبوون زیاتر لەسەر ئۆپهڕاسیۆنەکانی داهاتوو ناکەین، ئەمەو هێزەکانی هاوپەیمانی بەردەوام پاڵپشتی پێویست بۆ هاوبەشەکانی دەکات بۆ سەرکەوتنی کارەکانیان و شکستهێنانی داعش.
ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.