له میانهی بهشداریكردنى له بهرنامهی رۆژهڤی كوردستان سهبارهت به رهوشی ناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم د. محـەمەد خـورشید بەرپرسی لقی (3) پ.د.ک لە کـەرکـووک رایگهیاند:
كەركووك نموونەی ئەمڕۆی ئالۆزییە وفەراغی ئەمنی تێدایە و جموجۆڵی داعشی تێدایە، پەلاماری هێزە ئەمنییەكان و حشدی شەعبی دەدەن، هەروەها راگواستنی خەڵكی عەرەب لە باشووری عێراق بۆ كەركووك ئەوەش هەڕەشەیەكە بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی شاری كەركووك. هەر لە شاری نەجەف و كەربەلا نزیكەی 200 خانەوادە بۆ شاری كەركووك گواستراوەتەوە.
روونیشیكردهوه خەڵكی چەكدار و میلیشیاكان بەهێزترن لە حكومەت.
ئاماژهشیدا كه حكومەتی عێراق راستگۆ نیە لەگەڵ گەلی خۆی لەگەڵ حكومەتی هەرێم. بنەماكانی دەوڵەت لە عێراق نەماوە، دەست تێوەردانی دەرەكی زۆر هەیە ئیرادەی تێكدان هەیە نەك بۆ بنیادنان، پەلاماردانی ناوچەی سەوزو ناوچەی دیكە، بڕوایان بە چارەسەری كێشەكان نیە دەیانەوێت قەیرانەكانی خۆیان بەو شێوەیە چارەسەر بكەن، شەڕ دژ بە هەرێمی كوردستان بەرپا بكەن، بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بكەن لەو قەیرانانە.
راشیگهیاند له عێراق سیستەمی نوێ و دەستووری نوێ ههیه بەڵام عەقلیەتێكی كۆن و شۆڤینی بهرێوهی دهبات. لە عێراق هەڵبژاردن تیایدا وەكو پێویست بەرێوە نەچووە و لە ئایندەشدا ئەو پرۆسەیە بە شێوەیەكی رێك و پێك بەرێوەناچێت. ئەوەش كارێكی بەرنامە دارێژراوە بەوەی شیعەكان هەمیشە دەیانەوێت دەنگی كورد لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كەم بكەنەوە .
دارشتنی: سوهێل تاهیر عهبدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.