راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مرۆ شه‌ممه 27 ى 2 ى 2021 ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له‌گه‌ل سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیكه‌ی شاره‌وانی و كاره‌با و ئاو‌و كۆبوویه‌وه.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایدهگهێنێت: كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بە بەرنامە و ئەرک و پلانی کارەکانی کرد بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو شوێنانەی کە کەمترین دەستی خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، پاشان باسی لە ئەولەویەتی ئەو کار و پڕۆژە و خزمەتگوزاریانەدا کە پێویستن بۆ سنووری پارێزگای هەولێری پایتەخت ئەنجامبدرێت.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستە سەر یەک تیمی کارکردن کە ئامانجی لەپێشینەی کارەکانە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و ڕایگەیاند:"دەبێت هەموو لایەکمان وەک یەک تیم کاربکەین بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و دانیشتوانی شارەکەمان بەبێ جیاوازی و لەڕاییکردنی کاروباری هاوڵاتییان ڕۆتین کەمبکرێتەوە و ڕێگە نەدرێت هیچ کەس و لایەنێک زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر موڵکی گشتیی ئەنجامبدات، لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، پاڵپشتى تەواوی پارێزگاى راگه‌یاند بۆ ڕێگەنەدان و لادانی زێدەڕۆیی و سەرپێچییەکان و داواشیکرد میکانزمێکی دروست بۆ ئەوکارە بگیرێتەبەر.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه‌دواتر لەلایەن پارێزگاری هەولێر و ئامادەبووانی کۆبوونەوە، گفتوگۆی لەبارەی کەم و کوڕی و ئەو لەمپەر و بەربەستانەکرا کە دەبنە کێشە لەبەردەم کارەکان، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر هەموو پاڵپشتی و هاوکاریەکی پارێزگای نیشاندا بۆ چارەسەرکردن و نەهێڵانی ئەو ئەو کێشە و کەم و کوڕی گرفتانە لە ئەنجامدانی کارەکان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.