Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:57

پۆلیسی هه‌ولێر: له‌رووداوێکی شه‌ڕ و ته‌قه‌کردندا 2 که‌س ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

 


 رائید هۆگر عه‌زیز رایگه‌یاند، كه‌له‌رووداوێكی شه‌ڕ و ته‌قه‌كردندا دوو كه‌س ده‌ستگیر كران .

 رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی ڕووداوێکی شەڕ و تەقەکردن لە شەقامی 40 مەتری نزیک نەخۆشخانەی لەدایکبوون، کە شوفێری دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (کیا کادێنزا) و (تیۆتا کرۆلا تەکسی) لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل ببووە دەماقاڵەیان و یەکێک لە شوفێرەکان تەقەی کردبوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و هەردوو شوفێرەکەیان بە ناوی (ا.ش.م) و (ا.ھ.ع) دەستگیر کرد.

گوتیشی: كه‌لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دەمانچەیەکی جۆری (ولتەر)دا گیرا و پاشان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئاشتی کران بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.