ھادی عامری، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح، داوان له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشیی ھێزه چه‌كداره‌كان، كرد له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ھێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا بكات كه شه‌وی رابردوو كراوه‌ته سه‌ر ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا.
ھادی عامر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوا له مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشیی ھێزه چه‌كداره‌كان، كردووه له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ھێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا بكات كه شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا روویداوه و ھاتووه: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له‌و ھێرشه‌دا، ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا كراونه‌ته ئامانج، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه له‌وه‌ی كه له ھێرشه‌كه‌دا، گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ناو خاكی سووریا كراونه‌ته ئامانج".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ھاتووه: "ھه‌روه‌ھا داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه له بانگه‌شه‌كانی ئه‌مریكادا بكات كه ئاشكرایكردووه ئه‌و ھێرشه به ھاوكاری نێوان حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه، چونكه ئه‌وه لێدوانێكی مه‌ترسیداره بۆ تێكدانی یه‌كریزی ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاشكرا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌مان له‌وه‌ی رووده‌دات، ئاگادار بێت".
دوێنێ ھه‌ینی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، جۆن كێربی رایگه‌یاندبوو كه له‌سه‌ر فه‌رمانی جۆ بایدن، ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژھه‌ڵاتی سووریا ھێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر پێكھاته‌یه‌ك كه له لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌وه به‌كارده‌ھێنرێن كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.