Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:52

په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست به‌دانیشتنه‌کانی ده‌کاته‌وه‌ و شوێنگره‌وه‌ی ئومێد خۆشناویش سوێندی یاسایی ده‌خوات

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دانیشتنی ژماره‌ 1ی ئاسایی خولی به‌هاری ساڵی سێیه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، بانگهێشتنی ته‌واوی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 1  ى 3 ى  2021 ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن.

ده‌قی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان:

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/3/1

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (52)و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 2021/3/1 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یەك دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لەگیانی شەهیدانی كوردستان و عێراق لەگەڵ مارشی نەتەوەیی.
دووه‌م: كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان -عێراق.
چوارەم: وتەی بەڕێزان سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەبۆنەی كردنەوەی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
پێنجه‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (هەڵكەوت انور خەلیفە)، له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بەڕێز (ئومێد عبدالرحمن حسن)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.