Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:58

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/2/25 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئارتاك ئاپیتۆنیان جێگری وه‌زیری ده‌وه‌ری ئه‌رمه‌نستان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌نستان له‌ عێراق و كونسوڵی گشتییان له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ بوون ، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمه‌نستان تاووتوێ كرا.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان، خواست وئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ گشت بواره‌كاندا . سوپاسی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ گرنگیدانیان به‌ پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌نی له‌ هه‌رێم كه‌ نوێنه‌رایه‌تییان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌ و وه‌ك گشت پێكهاته‌كانی تر ، مافه‌كانیان پارێزراوه‌.

11

سه‌رۆكی حكومه‌ت پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی و ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئه‌رمه‌نیی له‌ هه‌ولێر كرد و هیوای خواست ، كه‌ هانده‌رێكی زیاتر بێت ، بۆ به‌ره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمه‌نستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.