بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، چاندنی (داری وەفا) بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا بەڕێوەچوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.2.24، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەبدولرەحمان سدیق، سهرۆكى دهستهى پاراستن و چاككردنى ژینگه له ههرێمى كوردستان و هیمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسان، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولیر، بە هەماهەنگی ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیار ژینگەیی، لە پاركی خانزادی ھەولێر، هەڵسان بە سازدانی هەڵمەتێکی دارچاند لەژێر ناونیشانی (داری وەفا) بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانەی کە بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
لە رێوڕەسمێكهدا، پارێزگاری هەولێر، له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند: پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی ڕۆڵێکی کارایان هەبووه لەبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تاڕادەیەکی باش توانیان کۆنتڕۆڵی ئەو ڤایرۆسە بکەن کە خەڵکێکی زۆر نەبنە قوربانی، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە خەڵێکی زۆر بوونە قوربانی لەنێویشیاندا پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، درود بۆ ڕوحی پاکیان ئەوان دەنێرین، وەکو پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دڵنیایی دەدەینە بنەماڵە و کەسوکاریان کە ئەوان کەس و کاری ئێمەن، ئەوەی ئەمڕۆش ئەنجامدراوە وێڕای دەست خۆشی لەهەموو ئەو فەرمانگە و دامەزراوانەی کە هەڵساون بەو کارە، ئێمە وەکو پارێزگای هەولێر جارێکی دیکە تەئکید لەوە دەکەینەوە بەهەموو جۆرێک پشتگیری لەوجۆرە کارانە دەکەین و دەستخۆشیان لێدەکەین، چونکە ئەمجۆرە کارانە دەلالەتێکی گەورەیە بۆ گیانی هەموو ئەو ئەزیزانەی لەدەستماندا، ئەوان نەمامی بەرهەمداری ئەو وڵاتە بوون، ئێستا بەنەمام چاند ڕوحی ئەوان ئاسودە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.