کاتژمێر 12:30ی پاش نیوهرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 24-2-2021 بۆ چەندجارێک فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیابەهۆی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە، بنکە و بارەگاکانی ئەو هێزانەیان لە سنوری سیدەکان و وەرتێ بۆردومان کرد ،
سەرچاوەئاگادارەکان بەکوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەچڕی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە لە گەروی سنگای بناری چیای بەربزینی دەڤەری سیدەکان یان بەچڕی بۆردومان کرد ، فڕۆکە جەنگیەکان بۆماوەی پتر لەنیو کات ژمێر بەئاسمانی ناوچەکە داسوڕانەوە و لە ھەمان کات دا بۆردومانی چیای دڕەبی لە سنووری شارەدێی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز یشیان کرد ، بەهۆی ئەوەی ناوچەکە شاخاوییە وسنوری جموجۆلی پەکەکە یە ، تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزاندراون.
مههدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.