پارێزگای كه‌ركووك كاره‌باو ئاوی چه‌ند گوندێكی كاكه‌یی بڕیوه ،تاوه‌كوو دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵی بكه‌ن و شوێنه‌كه‌یان به‌عه‌ره‌بی هاورده پڕبكه‌نه‌وه.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: كاكه‌ییه‌كان له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ده‌ركردن و به عه‌ره‌ب كردندان.
هه‌روه‌ها گوتی : له‌ڕاستیدا له‌دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر بۆشاییه‌كی ئه‌منی له‌سنوری ماده‌ی 140 درووست بووه‌و كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م داعش و هه‌م عه‌ره‌بی هاورده به‌هاوكاری هێزه میلیشاكانی ده‌وڵه‌تی عێراق ، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی كاكه‌یی تاوه‌كوو پڕۆسه‌ی ته‌عریبی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو زیندوو بكه‌نه‌وه و كورده‌كان له‌زه‌وی ڕه‌سه‌نی خۆیان ده‌ربكه‌ن
گوتیشی:ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای گۆڕینی دیموگرافی ناوچه‌كه‌ی لێدكهوێتهوه، پلانێكی دیكه‌یه تاوه‌كوو له‌سه‌ر ژمێری داهاتوو ڕێژی كورد له‌م ناوچانه كه‌م بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی تا ئێستا چۆڵكراون لیزا فه‌له‌كه‌دین گوتی:15 گوندی كاكه‌یی هه‌یه، 12 گوند به‌ته‌واوی چۆڵكراون ته‌نها 3 گوند ماون كه گوندنشینی كاكه‌یی تێدا ماوه ئه‌وانیش (تۆپ زاوا،هاواری گه‌رمیان،ڕزگاری) كه‌به‌داخه‌وه ئیستا ده‌یانه‌وێت به‌هێزی سه‌ربازی و هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان ، گوندی ڕزگاریش داگیربكه‌ن كه‌ئه‌مه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئایندهی كاكه‌یی له‌و ناوچانه كه داگیركردنی ئه‌و گونده هۆكارێك ده‌بێت بۆ ته‌واوی كۆنترۆڵكردنی گونده كاكه‌یی نشینه‌كان.
لیزا فه‌له‌كه‌دین ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه پارێزگای كه‌ركووك كاره‌باو ئاوی چه‌ند گوندێكی كاكه‌یی بڕیوه تاوه‌كوو دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵی بكه‌ن و شوێنه‌كه‌یان به‌عه‌ره‌بی هاورده پڕبكه‌نه‌وه
سه‌باره‌ت به هه‌وڵ و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و كێشه‌یه كاكه‌یی گوتی،سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ته له‌گه‌ڵ كونسوڵ و باڵێۆز و نێرده‌ی یوئێن و به‌رپرسانی عێراق تاوه‌كوو چاره‌سه‌رێك بۆسه‌ر ئه‌و ده‌ست درێژیانه بدۆزرێته‌وه كهبهردهوام له‌ته‌واوی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕووده‌ده‌ن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی بوونی چه‌ندین هێزی میلیشای جیاواز جیاواز له‌سنووره‌كه، نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت، هه‌رچه‌ند نێرده‌ی یوئێن له‌سه‌ر داوای حوكمه‌تی هه‌رێم چه‌ندین جار سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركوكی كرد‌و داوای پێگهوهژیانی كرد به‌ڵام بێ سود بوو.
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.