به هه‌زاران هاوڵاتی له سان فرانسیسكۆ له ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه ، بۆ بینینی گواستنه‌وه‌ی خانووه‌یه‌كی كۆن له رێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی تایبه‌ت.
ئه‌م خانووه له ناوچه‌ی فرانكلین له سه‌ر شێوازی ئیتاڵی له ساڵی 1880 دیزایین كراوه ، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕنكاری سه‌رده‌م و ماسته‌رپلانی شاری سان فرانسیسكۆ ، خانووه‌كه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی درا.
ئه‌م خانووه كه دوو نهۆمه و ناوی "ڤیكتۆری"یه ته‌مه‌نی 139 ساڵه،له رێگه‌ی ره‌وره‌وه‌ی هایدرۆلیكیت له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی تایبه‌ت گواستراوه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر.له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی خانووه‌كه چه‌ندین دارودرختی سهرێگایهكه بڕدڕان ، ئه‌و شه‌قامه‌ش رێوشیونێكی تایبه‌تی به هاتووچۆ گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كه به‌سه‌لامه‌تی بگاته شوێنی مه‌به‌ست.
شایانی باسه خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی خانووه‌كه بڕی 400 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.