وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شاندێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگدا، به وردی گفتوگۆ یان له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، شۆڕش ئیسماعیل ،وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی ھه‌ماھه‌نگی ئه‌منی له عێراق، كۆلۆنێل ڤۆرھیس و به‌رپرسی نووسینگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان، كۆلۆنێل جولیات و شاندێكی یاوه‌ریان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵابهرێوهچوو ،گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین پێشھات و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عێراق و ناوچهكهكرا، شاندی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانی دیكه له فراوانبووندایه، ده‌خوازێت به‌زوویی رێگریان لێبكرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "چه‌ندینجار ھۆشدارییمان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش داوه، كه ئێستا به‌تاكتیك و شێوازی دیكه كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
گوتیشی: ھاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانان جێی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له ئێستا و ئاینده‌دا.
له‌سه‌ر ھاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و مووچه‌ی ته‌واوی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه‌ی پێكراوه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، داوایكرد "مووچه و شایسته داراییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی مووچه‌دا ھه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م ھێزه‌كانی به‌بێ جیاوازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.