دوای ئەوەی لەیەکێک لەقوتابخانەکانی هەولێر، قوتابییهك بەچەقۆ هێرشی كرده سهر مامۆستایهك و برینداری كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.2.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مامۆستا دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر، ئەو مامۆستایە بەسەرکردەوە.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای نیگهرانی خۆی له بارهی ئهو ڕووداوهوه، له دۆخی تهندروستی مامۆستا (محەمەد جەلال)ـی پرسی و هیوای سەلامەتی بۆخواست، ئامادەیی ههموو جۆرە پشتیوانی و هاوكاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا و تەئکیدی لەوەشکردەوە کە به وردی چاودێری دۆخی تهندروستی مامۆستا دەکرێت تاوەکو بهسهلامهتی و به خێرایی چاك ببێتهوه و ڕایگەیاند: "لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتی دەبین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.