Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:28

له‌سه‌ر رێگای خه‌لیفان هاووڵاتیه‌ک بەدەستڕێژی گوللـه‌ کوژرا

کوردستان TV
#7
100%

لە خەلیفان کەمێک پێش ئێستا هاووڵاتیەکی چۆمان دەدرێتە بەردەستڕێژی گولە و دەکوژرێت.

کاتژمێر چواری سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هاووڵاتیەک بە ناوی ئیسماعیل خدر کە هاوکات پێشمەرگەش بووە لە هێزی باڵەک لەکاتی گەڕانەوەی لە هەولێر لە نزیک خەلیفان لە لایەن چەند کەسێکەوە دەدرێتە بەر ده‌سترێژی گولەو گیانله‌ده‌ستده‌دات، دوای تێپەڕ بوونی کەمتر لە کاتژمێرێک تەقەرێکه‌ لە لایەن ئاسایشی سۆران ده‌ستگیرده‌كرێت.

شایانی باسە دوای بردنیشی بۆ نەخۆشخانە هاووڵاتیەکە دەست بە جێ گیان لە دەست دەدات، پۆلیسی سۆرانیش رایگه‌یاند: پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ کردۆتەوەو تەرمەکەش راده‌ستی کەس و کاری كراوته‌وه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان  دەگوترێت پێشتر ئەم هاووڵاتیە کێشەی کۆمەڵایەتی لە گەڵ بنەماڵەیەک هەبووە.

ئا/ فەرمان عەلی

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.